ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران

لە سنووری قەزای چۆمان و  سیدەکان لەپرۆسەیەکدا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران و چارەسەرکران.

بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردوەوە، لەدرێژەی پرۆسەی مین لابردن لەکێلگە مینی کارێزان لەگوندی مژدەینیان سەربەقەزای چۆمان کەیەکێکە لەکێلگەمینە هەرسەختەکان، (34) مین و (3) پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران.

ئاماژە بە ئەوەش کراوە،”لە کێڵگە مینی گرداڵ یەک مینی دژەکەسی و لەگوندی شکەنێ  پێنج مینی دژەکەس و شەش پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی وە لەسەنتەری قەزای سیدەکان یەک پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی کە مەترسیی لەسەر هاوڵاتیان دروستکردبوو سەرجەمیان گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەرێوەبەرایەتیی گشتی بۆئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناوببردرێن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.…
Total
0
Share