پەیامی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی هێنانی هێزی نوێی ئەمریكا بۆ عێراق

پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەبارەی ئەو راپۆرتانە دەدوێت كە باس لە نیازی ئەمریكا دەكەن بۆ ناردنی هێزی سەربازیی نوێ بۆ عێراق لە قۆناغی داهاتوودا.

كەریم مەحمەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی رۆژنامە ئەمریكییەكان لەبارەی نیازی ویلایەتە یەكگرتووەكانب ۆ ناردنی هێزی دیكە بۆ عێراق، هیچ راستییەكی تیانییە و حكومەتی عێراق رەزامەند نابێت لەسەر ئەم هەنگاوە هۆكار و بیانووەكان هەرچییەك بێت.

وتیشی، “ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە راپۆرتانە، هەوڵدانە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان، هاوكات لەگەڵ بوونی هەوڵی حكومەتی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی تەواوەتی لە سەرتاسەری خاكی عێراق، ئەم بڕیارە سودانی لەسەری سوورە و پاڵپشتیی سیاسی و پەرلەمانیی هەیە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێك لە میدیا ئەمریكییەكان بڵاویانكردەوە، 1500 سەربازی ئەمریكی رەوانەی عێراق و سوریا دەكرێن بۆ پاڵپشتیی ئەو هێزانەی ئەمریكا كە ئێستا لە هەردوو وڵاتن و ژمارەیان نزیكەی چوار هەزار سەربازە.

هەر بەپێی راپۆرتەكان بەڵگەنامە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە كە “گەورە راوێژكاران”ی حكومەتەكەی سودانی دڵنیایی بە لایەنی ئەمریكی دراوە، لەدوای لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە كاری هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەوەی تەنها بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیە و وەڵامدانەوەیە بۆ كاردانەوەی شەقامی عێراق.

هاوكات لەگەڵ زیادبوونی بارگرژییەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و هێزەكانی ئەمریكا، داواكارییەكان بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق سەریهەڵداوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە عێراق

پاش گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئوردن، وەزیری دەرەوەی میسریش گەیشتە بەغداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێكرا. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share