وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران کردەوە، بەمەبەستی راوێژ و گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی عێراق کرایەوە، ئەوەش بەهۆی دواین هێرش کە لە شەوی رابردوودا کرایە سەر هەولێر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند بە مەبەستی گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیە لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاوڵاتییەکی سڤیل و برینداربوونی چەندانی دیکە.