سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، “داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات”.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى‌ ئه‌و هێرشه‌ دوژمنكارييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ شه‌وى رابردوو به‌ مووشه‌كى دوورهاوێژ كرایە‌ سه‌ر هه‌ولێر و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاوڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

دەشڵێت، به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاوڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به‌ ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه‌‌، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه، هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بووه‌ و نابێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هانه‌ى هێرشه‌كه‌ به‌ ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره‌ له‌ راستييه‌وه‌، بۆيه‌ داوا له‌ حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ بكات بۆ ده‌رخستنى راستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له‌ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه‌ بگيرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان یەکبگرن

بابەتی دواتر

دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share