لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر، خۆپیشاندان لەو شارە دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئیستا لە بەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد.
خۆپیشاندەران داوای راگرتنی هێرشەکان دەکەن و دەیانەوێت ناڕەزاییەکانیان بە یوئێن بگەیەنن.
شەوی رابردوو، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و ماڵی بازرگانێک خاپوربوو، تێیدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش کەس برینداربوون، گەڕان بەدوای کارگوزارێکی بیانیش بەردەوامە کە لەنێو ماڵەکەدا کاریکردووە.