ئەو دوو عومرەکارەی هەولێر کە لە یاریگایەکی سعودیە دەستگیرکران ئازادکران

ئەو دوو عومرەکارەی کە مانگێک لەمەوبەر لەناو یاریگایەکی شاری تائیفی سعودیە دەستگیرکران دوای ئازادکردنیان ئەمڕۆ گەڕانەوە هەولێر.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە 12 ی مانگی رابردوو دوو عومرەکاری کورد بە ناوەکانی سەباح محەمەد موسا و سالار کەریم عەزیز لە شاری تائیفی سعودیە دەستگیرکران بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شادبوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم دوو هاوڵاتییە بە مەبەستی بینینی یاری تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری تائیفیان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەدابوو تاوەکو شایانی سزادان و زیندانیکردن بێت، ئەوەی روویداوە تەنها  ناشارەزایی بووە بە هەندێک رێسای ئەو وڵاتە”.

ئەو دوو عومرەکارە سەرەتای مانگی رابردوو بە مەبەستی بەجێهێنانی عومرە گەشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share