لە گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لە کەسێکی بەتەمەن دەدات و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان بارهەڵگر) بەئاراستەی ناحیەی جەلەولا رۆیشتووە ویستویەتی لەناو گردەگۆزینە پێچ کردنەوە ئەنجامبدات بگەڕێتەوە هاوڵاتییەک دەشێلێت و گیانلەدەست دەدات.
باس لەوەش دەکات، هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1937ەو، دانیشتووی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.