ناپۆلی جادووی مارادۆنا لە ڕکابەرەکانی دەکات

ماوەی 10 ساڵە ناپۆلی گەڕاوەتەوە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و کێبڕکێ دەکات.

هەرگیز لەو ماوەیەدا ناسناوەکەی نەبردووە، بەڵام هەمیشە لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا مەترسیدار بووە و گەورەکانی پەکخستووە.

لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا، لە یاریگای خۆیدا سێجار لە لیڤەرپوڵی بردووەتەوە، لە مان سیتی، چێڵسی، ڤیاڕیاڵ، دۆرتمۆند، ئارسیناڵی بردووەتەوە، لەگەڵ پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، بەرشلۆنە یەکسان بووە، لە یاریگای خۆیدا بوێری دەکات لە گەورەکان بباتەوە.

هاندەرانی “پارتینۆپێ” ئەمشەو بەرامبەر لیڤەرپوڵ گووڕی دەنگیان گەیشتووەتە 110 دیسەبڵ، کە بەرزترین دەنگە تاوەکو ئێستا لە یاریگایەکی ئەوروپا تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

لیڤا گۆڵ هەڕەشە لە بایرن دەكات

بابەتی دواتر

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share