ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 206 ملیۆن و 303 هەزار و 771 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 193 ملیۆن و 283 هەزار و 771 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 13 ملیۆن و 20 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 14ی کانوونی دووەمی 2024 بوو کە تێیدا 219 ملیۆن و 949 هەزار و 90 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 152 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە نزیکەی 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای گوێر کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵادزێ.. دوو كەس برینداركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت كەسێك تەقەی لە دوو برا كردووە و هەردووكیان برینداركراون بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین،…
Total
0
Share