سەرۆكی حكومەت كەسێكی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەستنیشان كردووە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم كەسێكی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەستنیشان كردووە، سی ڤی ئەو كەسەش ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “‎بە مەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سی ڤی-یەکەشی ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە”.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕوو، “‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ تۆڕی میدیایی ئێستا لەڕێی سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە ئەوەی ئاشكراكرد، “پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە هەیە کە کەمال ئەتروشییە”.

لە ئێستادا پەرلەمانی كوردستان لە پشوودایە، بەڵام بڕیارە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەم پرسە بکرێت و کاندیدی دیاریكراو بخرێتە دەنگدانەوە.

پاش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، وەزیری سامانە سروشتییەكان دانەنرا و مەسرور بارزانی بە وەكالەت ئەو پۆستەی بەڕێوە دەبرد.

بابەتی پێشتر

ئالاڤێس 1-2 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی هێزی بازووی بەرانبەر چێڵسی نمایشکرد و سێ پلەش بازیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share