(ڤیدیۆ) مان سیتی هێزی بازووی بەرانبەر چێڵسی نمایشکرد و سێ پلەش بازیدا

مانچستەر سیتی بە بردنەوەی یاری لوتکە بەرانبەر چێڵسی لە پلەی هەشتەمەوە بۆ پێنجەم بازیدا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد.

چێڵسی لە یاریگایستامفۆرد بریج میوانداری مانچستەر سیتی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی شارنشینەکانی مانچستەر کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 18 و 21 و 34 لەلایەن ئیلکای گۆندوگان و فیڵ فۆدین و کیڤن دی برۆین و گۆڵەکەی چێڵسی لە کاتی زیادکراو لەلایەن کالوم هودسۆن ئودۆیەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/mkxluc

بردنەوەی سیتیزن چوارەم بردنەوەی لەسەریەکە بەرانبەر یانەکانی ساوزامپتن، نیوکاسڵ، ئارسیناڵ، چێڵسی تۆماریدەکات، ئەم ئەنجامە گەورەش بەرانبەر چێڵسی هاوکاتە لەگەڵ دواخستنی یاری هەفتەی 16 بەرانبەر ئێڤەرتۆن بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەنێو یاریزانانی یانە شینە ئاسمانییەکە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 15 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 29 و لە پلەی هەشتەوە بۆ پلەی پێنجەم بازیدا، یانەی چێڵسی ڕکابەریشی بە 26 خاڵەوە لە پلەی شەشەمەوە بۆ هەشتەمی ڕیزبەندی دابەزی.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەت كەسێكی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەستنیشان كردووە

بابەتی دواتر

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share