(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤانتۆس برده‌وه‌ و ڕیاڵ مه‌درید و مان سیتی براوه‌ بوون.

له یاریی لووتکه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌مدا، پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “پارک دی فرانس” میوانداریی یوڤانتۆسی ئیتاڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کریستۆف گالیتیێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس‌ له‌ خوله‌که‌کانی پێنج و 22 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ-وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی یوڤانتۆسیش له‌ خوله‌کی 53 له‌لایه‌ن ویستۆن ماکینی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

سیتی و هالاند له‌ نمایشی گۆڵ به‌رده‌وامن

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بووه‌ میوانی یانه‌ی ئیشبیلیه‌، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 20، 58، 67، 90 له‌لایه‌ن ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، فیڵ فۆدین، ڕوبین دیازه‌وه‌ تۆمارکران.

پاڵه‌وانی خوله‌که‌ براوه‌ بوو

ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو، له‌ یاریگای “سێڵتیک پارک” بووه‌ میوانی یانه‌ی سێڵتیکی سکۆتله‌ندی، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 56، 60، 77 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر، لوکا مۆدریچ، ئێدین هازارده‌وه‌ تۆمارکران.

 

ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره‌ بوون:

ڕێدبوڵ سالزبۆرگ 1-1میلان

به‌نفیکا 2-0 ماکابی حه‌یفا

لایپزیک 1-4 شاختار دۆنێتسک

ئیشبیلیه‌ 0-4 مانچسته‌ر سیتی

سێڵتیک 0-3 ڕیاڵ مه‌درید

پاریس سان جێرمان 2-1 یوڤانتۆس

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیرە كوردەكە پۆستێكی باڵای لە حكومەتی نوێی بەریتانیادا وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیۆلۆ دەیەوێت دووجار بگەڕێتەوە

نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، هیوادەخوازێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و…
Total
0
Share