تەحسین تەها چۆمانی: مام جەلال لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باس

تەحسین تەها چۆمانی، رۆژنامەنووس و نووسەر لە وتارێکیدا لەبارەی زنجیرەی (ژیانی سیاسی مام لە شام) ئاماژە بەوە دەکات، “کە ئەم چیرۆکە سیاسیەی مام لەم بەدواداچوونەدا دەخوێنینەوە، تێدەگەین کە لە خەباتی نەتەوەییدا مام جەلال چ کارەکتەرێک بووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ” هەڵبژاردنی بابەتی ئەمجارەی عەلی شەمدین کە 50 زنجیرە بوو بە ناونیشانی (ژیانی سیاسی مام لە شام) و لەبارەی ژیانی سیاسی مام جەلال لە مەنفا و بەدواداچوونی ئەو جموجۆڵە سیاسیانەی مامە لە شام، بایی ئەوە دەکات کە بە گرنگییەوە لێی بڕوانین”.

دەڵێت، “کە ئەم چیرۆکە سیاسیەی مام لەم بەدواداچوونەدا دەخوێنینەوە، تێدەگەین کە لە خەباتی نەتەوەییدا مام جەلال چ کارەکتەرێک بووە، بیرمە کاتێک مام کۆچی دوایی کرد، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە نووسینێکدا بەم جۆرە باسی لێوەکرد، (ئەو پیاوەی زۆربەی ژیانی لە خەباتدا بەسەر برد بۆ پرسی کورد)”.

ئەو رۆژنامەنووسە جەختلەوە دەکاتەوە، “پرسی کورد بۆ مام جەلال پرس و کێشە گەورەکە بوو، لە یەک کاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم کوردایەتی دەهێنایە بەر باس و کتێب و وتاری لەبارەوە دەنووسین، بۆیە زیادەڕەوی نییە کە بڵێم ئەدەبیاتی کوردایەتی لە دوای دەیەی 1960 بەبێ باسکردنی ئەدەبیاتی سیاسی مام لە کردن نایەت”.

لە کۆتایی وتارەکەیدا تەحسین تەها چۆمانی دەڵێت، “کارەکتەری مام لە شام ئەو دەرفەتەی بۆ لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێی کوردایەتی لە باشووری کوردستان هێنایە دی، هاوکات ئەم چیرۆکە نووسینەوە و داڕشتنەوەی مێژووی چەند دەیەی رابردووی کوردە لە خۆرئاوا، خۆرهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان و پیشاندانی رۆڵی جوامێرانەی مامە لەناو کۆی خەباتی نەتەوەیی کورد”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن چارەسەری ریشەیی كێشەی مووچە بكەین

بابەتی دواتر

سۆران.. كەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە چەندین ئافرەت دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گۆشتفرۆشی گۆڵی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا و…
Total
0
Share