سلێمانی.. گۆشتفرۆشی گۆڵی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا و خاوەنەكەشی رووبەرووی رێكاری یاسایی.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو كاتژمێر(01:00)ـی شەو و بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و ساغكردنەوەی گۆشتی بێمۆر، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخست و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە، دەستبەسەر زیاتر لە 100 كیلۆگرام گۆشتی بێمۆردا گیراوە كە خاوەنەكەی بە نیازبووە بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی ڤێتێرنەرییە و پێویستە ئاژەڵ لەسەربڕخانەكان سەرببڕێت و لەلایەن پزیشكەكان پشكنینی بۆ بكرێت دواتر مۆربكرێت و بخرێتە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور بڵاودەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر…
Total
0
Share