میسر و چین داوای یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی دەریای سوور دەکەن

حکومەتی میسر و چین لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، “لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی دەریای سوور دەکەن و جەخت لەسەر دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی کەشتیوانی لەو دەریایەدا دەکەنەوە”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی قاهیرە و پەکیندا هاتووە، “نیگەرانی خۆیان لە بەرفراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا دەردەبڕن و جەختیان لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کردووەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچەیە رابگیرێت”.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی میسر جەختی لەسەر ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی کردەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە لە هۆکاری زیاتری ناسەقامگیری و ململانێ و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدوربێت.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 28 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوەكانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ژێرئاوكه‌وت

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه‌ 28 كۆچبه‌ر ‏ژێرئاوكه‌وتن.‏ میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو…
Total
0
Share