لە 2021ــەوە زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر خنكاون

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ساڵی ڕابردووی کۆچبەرانی بڵاوکردەوە، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ڕێگری بکەن لە مردن و خنکانی کۆچبەران.

وتەبێژی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، شابیا مانتۆ ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە بەشی ناوەڕاست و خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسیدا خنکان و بێ سەروشوێن بوون.

داواشی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، پەلە بکەن لە ڕێگریکردن لە مردنی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە ڕێگەی ئاوی وشکانیی زۆر مەترسیدار دەگرنەبەر بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

بەپێی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 924 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و هەزار و 153ی دیکە کە لە باکووری خۆرئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەکانی کەناری لەهەوڵی پەڕینەوەدابوون، خنکاون و بێ سەروشوێن بوون.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ساڵی 2020 ژمارەی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی لە دوو دەریاکەدا خنکاون و بێ سەروشوێن بوون هەزار و 544 کەس بوون، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا 478 کەس لە دەریادا خنکاون و بێ سەروشوێن بوون.

سەبارەت بە هۆکاری زۆریی خنکانی پەنابەران ئاشکرایکردووە، زۆربەی ڕووداوەکانی خنکانی کۆچبەران لە دەریاکاندا بەهۆی زۆر هەڵگرتنی سەرنشینان و بەکارهێنانی بەلەمی کۆن و نەگونجاوەوە ڕوویانداوە، هەروەها بەشێکی زۆری بەلەمەکان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە نوقمی دەریا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
Total
0
Share