بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلە ئەندۆنیسیای هەژاند

نەبووەتە هۆی دروستبوونی تسۆنامی

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلەی ڕێختەر نزیك كەناراوەكانی باكووری ڕۆژئاوای دورگەی سۆمەترەی ئەندۆنیسیای هەژاند، وەك ئەوەی سەنتەری ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجییەكان بڵاویكردەوە.

سەنتەرەكە ئەمڕۆ هەینی ڕاشیگەیاند،، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتردا بووە.

بەڵام ئاژانسی كەشناسی و ژینگە و جیۆفیزیایی ئەندۆنیسیا بڵاویكردەوە، گوڕی بومەلەرزەكە 7.2 پلە و لە قوڵایی 19 كیلۆمەتردا بووە و، نەبووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی گەورەی دەریا (تسۆنامی).

فیلیفۆ دایلی، بەرپرس لە ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی كارەساتەكان وتی، بومەلەرزەكە بۆ ماوەی 20 چركە بەردەوام بووە، ئەوەشی وت كە دەسەڵاتداران تائێستا لە كۆكردنەوەی زانیارییدان دەربارەی كاریگەرییەكەی.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share