جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک تۆمەتبارکران

پەرلەمانتارێکی عێراق هەردوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تۆمەتباردەکات.

هەیبەت حەلبوسی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، هەردوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵا، ناکۆکییان هەبوو ئەوەش بووە هۆی ئاستەنگ لەبەردەەم هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەرای تەواوبوونی رێژەی یاسایی و چەند کاتژمێرێک چاوەڕوانی.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ پابەند نەبوون بە یاساو رێسا ناوخۆییەکانی ئەنجومەن و رێگریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە.

رۆژی رابردوو 13ی کانوونی دووەمی 2024، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەستیپێکرد، بەڵام دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا.

لە گەڕی یەكەمدا 314 پەرلەمانتار ئامادەبوون، هیچ كام لە كاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی ژمارەی پێویستی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە پێنج کاندید رکابەریی دەکەن، كاندیدی براوە پێویستی بە زۆرینەی رەها یان 165 دەنگە بۆ بەدەستهێنانی ئەو كورسییە، بڕیار وایە لە گەڕی دووەمی دانیشتنی ئەنجومەنەکەدا پۆستەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام هەتاکو ئیستا وادەی گەڕی دووەم دەستنیشان نەکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیاند

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا و چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە. لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک…
Total
0
Share