پەیوەندی لەنێوان کاکاو و بیرەوەری و مێشکدا هەیە؟

خواردنی کاکاو کاریگەری لەسەر دواخستنی نیشانەکانی پیری دەبێت و بیرەوەری باشتردەکات، رێگرە لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکانی دڵ و لە کێشەکانی جگەریش مرۆڤ دووردەخاتەوە.

دکتۆر تاتیانا زالیتوفا پسپۆڕی خۆراک و دەرمانە گیاییەکانە لە روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردووە، نەخۆشییەکانی دڵ و کێشەکانی سوڕی خوێن، بەشێکن لەو کێشە گەورانەی هاوڵاتیان رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە بەهۆیەوە، کاکاو وەکو چەندین خۆراکی دیکە دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە.

پسپۆڕەکە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی، کاکاو بە هەمان هۆکار رێگری باش دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، ئەو پێکهاتە چالاکە زیندووانەی کە لە کاکاودا هەن، کۆبوونەوەی پلەیتلێتەکانی خوێن کەمدەکەنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە درووستبوونی کێشە لە ماسولکەکانی دڵ و پاراستنی مێشک لە جەڵتە.

لەبارەی باشترکردنی بیرەوەریشەوە ئەوەی ئاماژەپێکرد، بەهۆی ئەوەی ڤلافۆنۆیداتەکانی تێدایە، ئاگایی مرۆڤ باشتردەکات و بیرەوەریش بەهێزتردەکات، کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا لاواز دەبێت، بەڵام کاکاو توانای فێربوون زیاددەکات و کاریگەری لەسەر چالاکیی جەستەییش دەبێت.

پسپۆڕەکە روونکردنەوە لەبارەی خواردنەوەی دەدات و دەڵێت، ” کاکاو یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە. بەڵام خواردنەوەکە پێویستە هەفتەی 2 بۆ3 جار بەبێ شیر و شەکر بخورێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكلانەكردەوە

بابەتی دواتر

نەخۆشی X بەشێکی بەرنامەی کاری کۆڕبەندی داڤۆس پێکدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share