عێراق لە ریزبەندیی دواوەی ئەو وڵاتانەیە کە باشترین سیستمی تەندروستییان هەیە

بەپێی پێوەرەکانی چاودێریی تەندروستیی گۆڤاری CEOWORLD، عێراق لە پلەی 79یەمینی جیهان و لە وڵاتانی عەرەبیدا پلەی 11ی بەدەستهێناوە لە کۆی ئەو وڵاتانەی باشترین سیستمی چاودێریی تەندروستییان هەیە.

گۆڤارەکە رایگەیاندووە، “پێوەری چاودێریی تەندروستی شیکارییەکی ئامارییە بۆ کوالێتیی گشتیی سیستەمی چاودێریی تەندروستی، لەوانەش ژێرخانی چاودێریی تەندروستی، لێهاتوویی پیشەیی چاودێریی تەندروستی (پزیشکان، ستافی پەرستاری و کارمەندانی تەندروستی)، تێچوون (بە دۆلار بۆ هەر تاکێک)، بەردەستبوونی دەرمانی کوالێتی بەرز و ئامادەیی حکومەت.

هەروەها هۆکارەکانی دیکە لەبەرچاو دەگرێت لەوانە هۆکارە ژینگەییەکان، دەستگەیشتن بە ئاوی پاک و پاکوخاوێنی و ئامادەیی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان وەک بەکارهێنانی توتن و قەڵەوی.

ئەم پێوەرانە لەسەر سیستمی تەندروستیی 110 وڵاتی جیهان تاقیکراوەتەوە و لەو ژمارەیە عێراق لە پلەی 79یەم وڵاتیاندایە.

لەسەر ئاستی جیهان تایوان لە پلەی یەکەم و لە وڵاتانی عەرەبیشدا ئیمارات پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە نوسینەوەى مێژوو بەردەوامە

بابەتی دواتر

پرخە پرخکردن لەکاتی نووستندا نیشانەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانەوە ئاماری 12 ساڵی شێرپەنجەی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، جگەرەكێشان…
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share