حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژان سێ ملیۆن مەتر سێجار ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان بەرهەمدەهێنین.
فەرمانگەی میدیا زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم رۆژان سێ ملیۆن مەتر سێجار ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان بەرهەمدەهێنین هاوكات نیهاد ڕەشید، بەرپرسی تاقیگەی ناوەندیی ئاو دەڵێت، “رۆژانە 50 نموونەی ئاو دەخرێنە ژێر پشكنینەوە و بە پێوەری جیهانی ڕێیان پێدەدرێت بگەنە هاوڵاتییان”.
بەرپرسی تاقیگەی ناوەندیی ئاو تەئكیدیكردەوە و وتیشی، “ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان، 100 % بۆ خواردنەوە شیاو و دروستە و هیچ گرفتێكی نییە.