تەندروستیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەکات و قاوشێکی نەخۆشخانەی شار بۆ ئەو مەبەستە تەرخاندەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە سەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بە ئامادەبونی د.نەجمەدین حەسەن لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی كۆبوونەوەیەك لە نەخۆشخانەی شار بەرێوەچوو بۆ ئامادەكاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێن بەربوون.

لە كۆبوونەوەکەدا بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم بەشە جیاجیاكانی راسپارد ئامادەكاریی بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و بڕیاریدا سەرجەم بەشەكان لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و رێنمایی تەندروستی زیاتر لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن لەسەر ئەو نەخۆشییە بڵاوبكرێتەوە.

هاوکات بڕیاردرا بە دابینكردنی قاوشی عەزل لە نەخۆشخانەی شار بۆ تووشبووانی تای خوێن بەربوون، تیمەكانی هۆشیاریی تەندروستیی كار و چالاكیەكانییان زیادبكەن و سەردانی قەسابخانە و سەربڕینخانەكان بكەن”.

 

بابەتی پێشتر

د. بڕیار رەشید: سەردەمی ستەمکردن لە سلێمانی کۆتاییهات

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: ئەوەی یەکێتی کردی راستکردنەوە رێڕەوی چەوتی حوکمڕانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share