کوردێک خەڵاتی باشترین وێنەگری فێستیڤاڵی بۆڵیوودی بەدەستهێنا

دووەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بۆڵیوود بەڕێوەچوو، تێیدا تورەج ئەسڵانی وێنەگری فیلم، بەڕەگەز کورد خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەدەستهێنا.

تورەج ئەسڵانی وەک بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی “مالیخولیا” خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بۆڵیوود، ساڵانە لە کۆتایی ساڵدا لە بەشەکانی فیلمی درێژ، بەڵگە فیلم، سیناریۆ، میوزیک، فیلمی هیندی و چەند بەشی دیکەدا بەڕێوەدەچێت، خوولەكەی ئەمساڵ دوێنێ لە شاری مۆمبای هیندستان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی مالیخولیا لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی “مورتەزا ئاتەش زەمزەم” بە نوێنەرایەتیی سینەمای ئێران لە بەشی ڕکابەریی ئەو فیلمەدا بەشداربوو و خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی وەرگرت.

تورەج ئەسڵانی لە ساڵی 1973 لە کرماشان لەدایکبووە، دەرچووی بەشی دەرهێنانی زانکۆی “سوورە”ی تارانە و لە سینەمای ئێران و جیهاندا بە کەسێکی دیار دەناسرێت لەبواری وێنەگرتندا.

ئەو سینەماکارە کوردە لە تەمەنی 14 ساڵیدا یەکەمین ئەزموونی سینەمایی دەستپێکردووە و کاتێک گەیشتووەتە تەمەنی 25 ساڵی دەستی بە کارە پرۆفێشناڵەکانی کردووە.

تورەج کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ زیاتر لە 100 فیلمی سینەمایی، بەڵگە فیلم، کورتە فیلم و فیلمی ئەزموونی کردووە.

بابەتی پێشتر

بە ئەنقەست بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی كوژێنراوەتەوە

بابەتی دواتر

"پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت"<br>ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share