کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو رێژەی دابارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (بامەرنی و ئامێدی و دێرەلوک و دینارتە و شیلادزێ) و ناوچەکانی باکووری هەولێر ( چۆمان و مێرگەسۆر و بارزان و سیدەکان ) پێشبینیدەکرێت سەرووی 30 ملم باران ببارێت.

ئاشکراشیکرد، بەیانی یەکشەممە نمە باران و بارانی مامناوەند پچڕ پچڕ تاکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـا 2 پلە بەرز دەبنەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەو کاندیدەی دەبێت بە سەرۆکی پەرلەمان چەند دەنگی پێویستە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: رۆژان سێ ملیۆن مەتر سێجار ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان بەرهەمدەهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share