جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەكیم هاوڕێیەكی دێرینی سەرۆك مام جەلال و دۆستێكی نزیكی گەلی كورد بوو لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی رژێمی بەعسدا، وەك نەریتی بنەماڵەی بەڕێزی حەكیم تێگەیشتنێكی قووڵیشی بۆ مافەكانی گەلی كورد و گرنگیی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەردوو پێكهاتەی كورد و شیعە هەبوو، بەڵام بەداخەوە هەر زوو كرایە ئامانج و نەژیا تا لەگەڵ سەرۆك تاڵەبانی خەون و پرۆژەكانی عێراقی نوێ درێژە پێبدات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەكیم ھاوڕێیەكی دێرینی سەرۆك مام جەلال و دۆستێكی نزیكی گەلی كوردبوو لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس، وەك نەریتی بنەماڵەی بەڕێزی حەكیم تێگەیشتنێكی قووڵیشی بۆ مافەكانی گەلی كورد و گرنگیی دۆستایەتی و ھاوپەیمانیی نێوان ھەردوو پێكھاتەی كورد و شیعە ھەبوو، بەڵام بەداخەوە ھەر زوو كردیانە ئامانج و نەژیا تا لەگەڵ سەرۆك تاڵەبانی خەون و پرۆژەكانی عێراقی نوێ درێژە پێبدات.
راشیگەیاند،” ئەو گرژی و لێكتێنەگەیشتنانەی بەم دواییانە لە عێراق لە نێوان ھەرێم و ناوەند سەریانھەڵدا بەشێكی ھۆكارەكەی ماڵئاوایی كەسانی وەك سەید محەمەد باقر و سەید عەبدولعەزیزی برای و سەرۆك تاڵەبانی بوو كە لە ئاستێكی بەرزی ھەماھەنگی و لێكگەیشتندا مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر دەكرد و مێژووی درێژی خەبات و ئازارەكانی سەردەمی دیكتاتۆرییەتیان لە عێراق لەبەرچاو دەگرت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ئێستادا كە ساڵرۆژی شەھیدبوونی ئەم كۆڵەكەیەی بنەماڵەی بەڕێزی حەكیم دەكەینەوە، لە ھەموو كات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ رێباز و رۆحییەتی كاری پێكەوەیی ھەردوو خوالێخۆشبوو، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغداد، نەك ھەر ئەوە، بەڵكو زۆرێك لە كێشەكانی دیكەی عێراقیش.