وەزیری دادی عێراق: كێشەی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك لە رووی یاسایی و كارگێڕییەوە كۆتاییهات”

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك لە رووی یاسایی و كارگێڕییەوە كۆتاییهات و سبەی نوێنەرانی ئەو گەڕەكە لە بەغداد لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە كێشەی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك لە رووی یاسایی و كارگێڕییەوە كۆتاییهات و بڕیارە نوێنەری ئەو گەڕەكە سبەی لەگەڵ ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە پێكهێندراوە كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.

راشیگەیاند، لە ئێستادا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێڵین بەمەبەستی تەمیلكردنی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك بەپێی یاسا و جێبەجێكردنی داواكاریی دانیشتووانی ئەو گەڕەكە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی پارێزەرێك راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
Total
0
Share