ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بی ئێم دەبلیو روویداوە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئاشکراشیکرد، شۆفێری بی ئێم_ەکە بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.