پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی مێشک، دەمار و بڕبڕەکان، رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەوە ئازاری سەر و مل زیادیکردووە.
د. ئاودێر خەزنەدار، پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک، دەمار و بڕبڕەکان، رایگەیاند، “ئێستا لەناو هاوڵاتییاندا ئازاری سەر و مل زۆر زیادیکردووە”.
دەشڵێت، هۆکارێکی سەرەکیی زۆربوونی ئازاری سەر و مل بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە.