یەك پژمەی تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن چەند كەس تووشدەكات؟

بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر لەڕێی هەواوە دەگواسترێتەوە

شارەزایەكی ڕوسی لە بواری بەرگریی لەش دەڵێت، هەڵگری گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەتوانێت تەنها بە یەك پژمە پەتاكە بۆ نزیكەی 100 كەس بگوازێتەوە.

ڤلادیمێر بولیبۆك شارەزای ڕوسی دەڵێت، تائێستا لەم جۆرە پەتایەمان نەبوو، سورێژە بە یەكێك لە نەخۆشییە زۆر گواستراوەكان دادەنرێت، بەڵام ئۆمیكرۆن لەوەدا تێیپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕاوەكەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر لەڕێی هەواوە دەگواسترێتەوە لەڕێی دەردراوەكانی هەناسەوە، وەك كۆكە لە كەسێكەوە بۆ ئەوی تر.

شارەزا ڕوسییەكە ئاشكراشیكرد، باوەڕموایە تەنانەت لەڕێی قسەكردن، هەناسەدانی سروشتی و باوێشكەوە دەشێت پرژەی لیك و چڵم دەربچن، ئەمەش بۆ ڤایرۆسەكە بەسە تا كەسێكی دیكە تووشبكات، چونكە كۆكە یان پژمەی تەنها یەك كەس بەسە بۆ گواستنەوەی پەتاكە بۆ 100 كەسی دیكە.

پزیشكەكە دووپاتیشیكردەوە كە ئۆمیكرۆن مەترسیدارە بەتایبەت بۆ منداڵان.

زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردووە لە دوای دەركەوتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندبوو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خێرایە و پێدەچێت تا مانگی ئازاری داهاتوو نیوەی دانیشتووانی ئەوروپا تووشبكات، هەندێك لە بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریكاش پێیانوایە زۆرینەی خەڵك لە قۆناغێكی دیاریكراودا تووشیدەبن.

دوێنێ تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بە جۆرێك بڵاودەبێتەوە كە پێشتر جیهان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19دا بەخۆیەوە نەیبینیوە.

وتیشی، ڤایرۆسەكە بە مەترسیداری دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی نیشانەكانی كەمتر قورسن، بەتایبەت بۆسەر ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

گۆڕاوەكە كە لە ئەفریقای باشوور لە كۆتایی تشرینی دووەمی 2021 بڵاوبووەتەوە، لەو كاتەوە بەشێوەیەكی چڕ و ئاستێكی بێپێشینە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share