بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50٪ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.
د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان لە رووداوەكانی هاتوچۆ پاكێجی فراوانە و رێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەردەكرێت كە شۆفێران هۆشیارانەتر لەسەر شەقامەكان شۆفێری بكەن.
راشیگەیاند، ئەوانەی پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ نابن بە ناچاری كامێرا دادەنرێت كە ئەگەر ئەو داتایانەی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر وەربگرین بە كاریگەری دانانی كامێراكان رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆ بە رێژەی 50 % كەمبووەتەوە.