بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ملازم عومەری كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری دیاری کورد، ملازم عومەری بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نزیکەوە لە تەندروستیی ملازم عومەری پرسی و ستایشی ڕۆڵ و پێگەی ئەو سەرکردە تێکۆشەرەی کرد لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان.

وتیشی، “ناو و پێگەی ملازم عومەر لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورددا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share