مەترسییەك لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاسان نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و پێویستە رێگایەكی دیكە بدۆزرێتەوە و دەشڵێت، “هەمواری یاسای بودجە پێویستی بە تەوافقی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە”.

كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، فشار لەسەر حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە و ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاسان نییە و كێشەی گەورە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە دەبێت رێگای دیكە بۆ ناردنی مووچە بدۆزینەوە كە ئەوەش هەمواری یاسای بودجەیە.

راشیگەیاند، ئەگەر هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبكرێت لە پەرلەمان پێویستی بە تەوافقی سیاسی هەیە و دەبێت بە زووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

داواكارییەكانی مامۆستایان ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی “کۆڵ سەنتەر”ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە سەنتەرێکی رایەڵەی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنێت، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لە هەموو ئاستێکدا.…
Total
0
Share