کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک لە دژی دەستگیرکردنی دوو پەرستار گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە دژی دەستگیرکردنی دوو پەرستار، ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک لەبەردەم نەخۆشانەی نەسر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، “دوێنێ دووشەممە دوو پەرستار لە لایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکراون بە تۆمەتی گەندەڵی و دواتر بە بارمتەی یاسایی ئازادکراون، وەک ناڕەزایەتییەکیش ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسر گردبوونەوە”.

یەکێک لەو پەرستارانەی کە دوێنێ دەستگیرکرابوون وتی، “ئەوەی ئێمە لەسەری دەستگیرکراین ئەوەبوو هەڵەیەک لە نووسینی ناوی نەخۆش بۆ وەرگرتنی خواردن کرابوو کە لە دوو شوێن بە هەڵە ناوەکانمان نووسیبوو، بەڵام دەستەی دەستپاکی پێش ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە هێزەوە هاتن و دەستگیریان کردین”.

وتیشی، “ئەم گردبوونەوەیەی ئەمڕۆمان بۆ ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک مافی پەرستاران رەچاوناکرێت هیچ لایەنێک نییە پشتگیریمان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share