زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتە.

ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، بۆریی نەوت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئامادەییە و هانی هەولێر و بەغداد دەدەین كە كێشەكان چارەسەربكە ن.

راشیگەیاند، لە ئێستا هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نییە و بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و سبەی تەم دروستدەبێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share