قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئافاتی داعش بنبڕبكرێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى تیرۆر و دەشڵێت، پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە بنبڕبكرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لە پردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت”.

دەشڵێت، “ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى تیرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕبكرێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێكی داعش هێرشیان بۆسەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان، لە سنوری میحوەری پێنج لە ڕۆژئاوای كەركوك ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید و دووانی دیكەش برینداربوون.

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە.

دەشڵێت، “جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە”.

سەرۆك وەزیران بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانێت بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، وەك ئەوەی لە پەیامەكەیدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆفسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share