کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، باران بارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە کەش هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین بەشێوەی نمە باران لە هەندێک کات و هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت، باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبێت، بەڵام بەئاستی جیاجیا لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفر دەبارێت”.

باس لەوەش دەکات، پلەکانی گەرما بە ( 2 -1 )پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی نزم دەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی هەینی کەش بەدرێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لەهەندێک کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما، بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 10  پلەى سیلیزى

دهۆک      : 10   پلەى سیلیزى

کەرکوک   : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 10  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران  : 7  پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share