شارەوانیی سلێمانی: چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دران

ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و چەندین بڕیار واژوویان لەسەر كرا كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و لە دانیشتنەكەدا ژمارەیەك لە كێشەی هاوڵاتییان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاری گرنگ سەبارەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان، لە بەرامبەر خزمەتگوزاریی و پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ بۆ هاوڵاتییان و شاری سلێمانی دران كە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی سێكتەری ئابوری و ڕەخساندنی سەدان هەلی كار بۆ گەنجان و جوانكردنی سیمای شار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوامانکردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزین

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گرنگە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزن، بەتایبەت…
Total
0
Share