وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: دەفری فڕیو لە ئاسمانیی عێراق بینراوە

لەساڵی 2018 تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی عێراق دەرکەوت، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش دەڵێت دەفری فڕیو بووە.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەنجامیداون دەرکەوتووە، ئەو تەنەی لە ساڵی 2018 لە عێراق دەرکەوت و وێنەی گیرابوو، تەنێکی دروستکراوی سەر زەوی نییە بەڵکو دەفری ئاسمانییە.

نیک پۆپ سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لەو دەفرە فڕیوە ئاسمانییەی لە عێراق دەرکەوتووە رایگەیاند، تەنەکە لە یەکێک لە دەریاچەکان بە خێراییەک کە پێچەوانەی یاساکانی فیزیایە هاتووەتە دەرەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەمە باڵۆنێکی سەربازیی نییە، جگە لەوەش تەنها لە کامێرای گەرمی (حەراری) دەرکەوتووە و لە کامێرای چاودێرییە نەبیندراوە، هاوکات توانیویەتی رەنگی خۆی لە سپییەوە بۆ رەساسی و رەش بگۆڕێت، کە ئەو داهێنانانەی لەسەر زەوین تا ئێستا لە توانایاندا نییە ئامێری لەو شێوەیە دروستبکەن.
پێشتریش لە ساڵی 2021 هەمان دەنگۆ لە عێراق بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر ئەوە ئاشکرابوو بەهۆی ئەو جوڵانەی لە ئاسمانی عێراقدا هەن، کامێراکان ئەو جۆرە تەنانەیان لە ئاسمان تۆمارکردووە.

 

بابەتی پێشتر

شارەزایەك: گواستنەوەی دەریایی لە دەریای سوور لە هەرەسهێناندایە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share