بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك سەبارەت بە تۆماركردن یاخود دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە و چەندینجار داوامانكردووە چارەنووسیان یەكلابكرێتەوە كە ئەوەش پێویستی بە بڕیاری حكومەتە.
عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هیچ بڕیارێك سەبارەت بە تۆماركردن یاخود دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە و چەندینجار داوامانكردووە چارەنووسیان یەكلابكرێتەوە كە ئەوەش پێویستی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و دارایی هەیە و ناكرێت بەردەوامبێت.
راشیگەیاند، ناكرێت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەر رۆژە و تابلۆیەكی پێوەبكرێت كە رەنگە لە رووی ئەمنیشەوە گونجاونەبێت.