بەهێزترین پاسپۆرتەکان بۆ ساڵی 2024 کامانەن؟

بۆ ساڵی 2024، پاسپۆرتی شەش وڵات پلەی یەکەمیان هەیە لە رووی گەشتکردن بە بێ ڤیزا بۆ وڵاتانی جیهان.

کۆمپانیای هێنلی کە پشت بە زانیارییە تایبەت و فەرمییەکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) دەبەستێت، بڵاویکردەوە، وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ژاپۆن و سەنگافورە، هاوڵاتییانیان دەتوانن سەردانی 194 وڵات لە کۆی 227 وڵات بکەن لە سەرانسەری جیهان بەبێ ڤیزا.

ئاماژە بەوەشدەکات، تێکڕای ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە گەشتیاران بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی بۆ بکەن، نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2006 ، ژمارەی وڵاتەکان 58  سوێن بوون بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 111 وڵات.

وڵاتانی پلە یەک ئێستا دەتوانن گەشت بۆ 166 وڵات بکەن کە ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەرە، کۆریای باشوور لەگەڵ فینلاند و سوید، لە پلەی دووەمدان کە هاوڵاتییانیان توانای گەشتکردنیان بەبێ ڤیزا بۆ 193 وڵات هەیە، هەروەها نەمسا، دانیمارک، ئێرلەندا و هۆڵەندا پلەی سێیەمیان هەیە، بە گەشتکردن بۆ 192 وڵاتی جیهان.

بەریتانیا لە پلەی چوارەمدایە بە گەشتی بێ ڤیزا بۆ 191 وڵات، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا هاوڵاتی بەریتانی لە توانایدا هەبوو گەشت بۆ 188 وڵات لە جیهاندا بکات.

پاسپۆرتی ئوسترالیا لە پلەی پێنجەمدایە و نیوزلەندا لە پلەی شەشەمە بە گەشت بۆ 189 وڵات بەبێ ڤیزا، ئەمریکاش پلەی حەوتەمی گرتووە بە گەشتی بێ ڤیزا بۆ 188 وڵاتی جیهان.

ئیمارات لە ساڵی 2014ەوە 106 شوێنی مەبەستی بۆ ریزبەندییەکەی زیادکردووە و بازدانێکی بەرچاوی تۆمارکردووە و 44 پلە لە ریزبەندییەکە هاتووەتە پێشەوە لە پلەی 55 بۆ 11.

پاسپۆرتی عێراقی بەپێی پێوەرەکان لە پلەی 101ی جیهاندایە، ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقی بە پشتبەستن بە ئاستی ئازادی هاتوچۆی جیهانی دیاریدەکرێت، هاوڵاتییانی عێراق دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 30 وڵاتی جیهان بکەن، لە کاتێکدا بۆ گەشتی  155 وڵات پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزایە.

 

بابەتی پێشتر

بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هیچ بڕیارێك لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share