بە زیرەکیی دەستکرد و ئامێرێکی تایبەت چارەسەری کەچەڵبوونی پیاوان دەکرێت

هۆکارەکانی رووتانەوەی قژ و کەچەڵبوون لە پیاواندا زۆرن، یەکێک لەوانەی دەردانی زیاتری هۆرمۆنی پیاوانەیە “تستۆستیرۆن”، هەروەها هۆکارێکی دیکە چوونە سەرەوەیە لە تەمەندا یان بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان هۆکاری ئەو دیاردەیەبن.

زانایانی چین داهێنانێکیان کردووە کە بە رێگەیەکی دیجیتاڵی هاوکاریی وەستاندنی ڕووتانەوەی قژ دەکات، بە بەکارهێنانی لەزگەیەک کە بەڕێگەی زیرەکیی دەستکرد کاردەکات.

زانایان دەڵێن، ئەو تەکنیکە دەتوانێت تاڵە قژە لەناوچووەکان زیندووبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕێگە لە هەڵوەرینی تاڵەکانی دیکەش دەگرێت، ڕێگەکە لەسەر ژمارەیەکی زۆر مشک تاقیکراوەتەوە.

دوای 13 رۆژ لە بەکارهێنانی لەزگەکە مشکەکان مووەکانیان چڕییان بۆ گەڕاوەتەوە، بەراورد بەو مشکانەی تەکنیکە تەقلیدییەکانی پێشوویان بۆ بەکارهێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share