بنزیمە: لە منداڵییەوە خەون بەم خەڵاتەوە دەبینم

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە خەون دەبینێت بۆ جارێکیش بێت لە ژیانیدا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا، بنزیمە بە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “لەوکاتەوە کە منداڵبووم خەونم بە خەڵاتی باڵۆندۆرەوە دەبینی، ئەوە خەونی سەرجەم یاریزانانی بواری تۆپی پێیە”.

هەروەها دەڵێت، “ڕاستە تۆپی پێ یارییەکی بەکۆمەڵە، بەڵام کاتێک بۆ بردنەوە یاریدەدەری تیمەکەت دەبیت، کاتێک ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕیت لە سەرکەوتنەکاندا، گۆڵی سەرکەوتنەکان تۆماردەکەیت، ئاساییە هەر یاریزانێک لەم حاڵەتەدا خەون بە خەڵاتەکەوە ببینێت، بێگومان منیش هەموو هەوڵێکدەدەم بۆ بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە گەورەیە، هیواداریشم ڕۆژێک لەڕؤژان بتوانم خەونی منداڵیم بەدیبهێنم و خەڵاتەکە لەئامێزبگرم”.

کەریمی فەرەنسی یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆری 2021، لەو ساڵەدا توانیویەتی 28 گۆڵ تۆماربکات و 11 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی بڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

"لیستی 30" .. کاندیدەکانی فرانس فوتبۆڵ باڵۆندۆر کێن؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ دێمبیلی: نوێینەکەیتەوە، یاریناکەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید…
Total
0
Share