ئۆپەراسیۆنی “بیگ بین”.. پیۆلی دوو پلانی بۆ تۆتنهام ئامادەکردووە

ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان، ستیفانۆ پیۆلی سیستەمی خولانەوەی یاریزانان پەیڕەو دەکات و بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام پشوو بە زۆرینەی یاریزانەکانی دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی بەرامبەر فیۆرنتینا دەکات.

لەو یارییەدا چەندین یاریزان لە نموونەی، ئۆلیڤەر جیرو، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، فیکایۆ تومۆری و مالیک تیاو پشوویان پێدەدرێت، هەروەها ڕافائێل لیاو و ڕادی کرونیچ بەهۆی سڕکردنەوە بەشداری ناکەن.

ستیفانۆ پیۆلیی ڕاهێنەری “ڕۆسۆنێری” دوو پلانی بۆ تۆتنهام ئامادەکردووە، لەلایەن ڕۆژنامەکەوە بە “پرۆسەی بیگ بین” وەسفکراوە، تیایدا هەموو هەوڵێک دەدات بەهێزی هێرشبردن یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بکوتێت بەزەویدا.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share