بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری نەینەوا: رێژەی هەژاری گەیشتووەتە 85٪

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری نەینەوا ئەوەی ئاشکراکرد، رێژەی هەژاری لە پارێزگاکەدا گەیشتووەتە 85٪، هاوکات ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان دووپاتکردەوە و هیوادارە لە ماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی 2024 ئەنجامبدرێت.

نوفال سلێمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “رێژەی هەژاری لە پارێزگاکەدا هێشتا لە بەرزترین ئاستیدایە و گەیشتووەتە 85٪ و بەڕێوەبەرایەتیەکە بەردەوامدەبێت لە کارەکانی قۆناغی دووەمی راپرسیی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ئاشکراکردنی رێژەی بێکاری لە پارێزگاکە”.

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، ئەوەش لە کاتێکدایە بە بڕیاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری دانیشتووان لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پێشتر

هێرشی درۆنی کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بابەتی دواتر

قەرەبووكردنەوەی بەركەوتووانی كیمیایی لە هەڵەبجە قۆناغێكی نوێ دەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share