هێرشی درۆنی کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە نزیک بەحرکە دەنگێکی بەهێز بیستراوە و بەپێی زانیارییەکان جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کراوەتەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share