بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9.2 ملم لە سنووری سلێمانی باران باریوە، بەمەش کۆی گشتیی بارانبارین گەیشتووەتە 164 ملم بارانبارین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی پار لە هەمان کاتدا 209 ملم باران باریبوو.