ساڵیادی كوشتنی سولەیمانی.. ئێران و ئەمریكا كامیان دەستپێشخەرن بۆ جەنگ؟

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەمریكا بەنیازە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ئامانج بگرێت، لەبەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاسداران بەدووری نازانێت.

لە ڕاپۆرتێكدا، ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە بنكە ئەتۆمییەكانی بە ڕێژەی 20% زیاد كردووە، “ئەگەری زۆرە ئەمریكا بنكەكان بە ئامانج بگرێت”.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیە لە پیتاندنی یۆرانیۆم “ڕاستە ئێران ناگەیەنێت بە دروستكردنی چەكی ئەتۆم بەڵام نزیكی دەكاتەوە”.

سوپای پاسداران: دوورنییە ئەمریكا كاری “گەمژانە” بەرامبەر بە ئێران بكات

عەمید ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، بە ئاڕ تی ڕوسی ڕاگەیاندووە، “دوور نییە ئەمریكا بە كارێكی گەمژانە دژ بە ئێران هەڵبسێت”.

وتەبێژی سوپای پاسداران ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئێران هەلی ئەوەی هەیە كە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران بكاتەوە”.

سەبارەت بە چۆنییەتی تۆڵەكردنەوە، وتەبێژی سوپای پاسداران ئاشكرایكردووە، “ئەوە ئێرانە كات و شوێنی تۆڵەكردنەوەی قاسم سولەیمانی دیاری دەكات نەك ئەمریكا”.

لەلایەكی دیكەوە لە ساڵیادی كووشتنی قاسم سولەیمانیدا، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، “چەكدارانی فەیلەقی قودس نزیكن لەوەی مێژووی خۆبەزلزانان كۆتایی پێبهێنن”.

قاسم سولەیمانی كە پلەی لیوای هەبوو و فەرماندەی سوپای پاسداران بوو، لە 3ی كانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەمریكاوە، لە عێراق كوژرا.

بابەتی پێشتر

هێرشکەرانی سەر گەشتیارە عەرەبەکان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان 6-2 کرۆتۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share