ئاسۆ مامەند: پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین و لە ئێستادا چاوەڕوانی پەسەندكردنی ناوی ئەندامانی ئەنجومەن دەكەین لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەو پێیەی بەشێكی زۆری كێشەكان لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە چارەسەردەكرێن.

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، سەردانی سەرجەم لایەنە كوردستانی و پێكهاتەكاتی عەرەب و توركمان دەكەین و دەمانەوێت ئەو كێشانەی رووبەڕووی گەڕەكی نەورۆز و ئەو ناوچانەی دیكە دەبنەوە لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە چارەسەری بكەین.

راشیگەیاند، ئێمە بڕوامان بە شەراكەتی راستەقینە لە كەركوك هەیە و پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆمانی دەزانین و كورد لە ئەنجومەنی پارێزگا 7 كورسی هەیە و پێكهاتەی مەسیحییەكانیش هاوپەیمانی لەگەڵ كورد دەكات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی ئەنجامی دانوستانەكانی وەفدی هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share