حەوت کەس بە تۆمەتی گەڕان بەدوای کەلوپەلی شوێنەواردا دەستگیرکران

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لە دوو چالاکی جیادا توانیویانە حەوت کەس دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی ئامێری زیرەکەوە کەلوپەلی شوێنەوار بدۆزنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، ” لە ڕێكەوتی 23 ی ئەیلوولی 2022 لە بازگەی (بانوە قەل) چوار كەسی گوماناوی دەستگیرکران دوای ناردنیان بۆ بەشی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كرا دانیان بەوەدا نا  كە گەڕاون بە دوای شوێنەواردا بۆ ئەم مەبەستە جیهازێكی زیرەكیان كڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئامێرەكەدا و  تۆمەتبارەکانیش بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە ڕاگیراون پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بە “.

ئاشکراشیکرد، “. لە ڕێكەوتی شەوی 3 لەسەر 4 ی 10 ی 2022، دوای چاودێری كردنێکی ورد توانرا سێ کەس دەستگیربكرێن لە لایەن بنكەی ئاسایشی شكارتە  كە ئامێرێکی شوێنەواریان پێبووە بە مەبەستی گەڕان بەدوای كەلوپەلی شوێنەوار لە نزیك شكارتەوە، ئەوانیش بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی حاجیاوا ڕاگیراون پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بە پێی ماددەی (24 ی  شوێنەوار) و لێكۆڵینەوە  لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

لە بری لێزەر بەم ڕێگەیە مووی جەستەت کەمبکەرەوە

بابەتی دواتر

جوانترین گوڵ لە وشکترین بیابانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share