ئومێد خۆشناو: زەمینە خۆشکراوە بۆ ئەوەی 10 نان بکرێت بە هەزار دینار

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کارئاسانی کراوە و زەمینە خۆشکراوە بۆ ئەوەی 10 نان بکرێت بە هەزار دینار و داشکاندن بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کراوە لە کارەبا و غاز و ئارددا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەوان هەموو میکانیزمەکانیان لێکداوەتەوە و هەنگاوەکانیان گرتووەتەبەر، نانەواخانەکان و سەمونخانەکان 50% داشکاندنی کرێی کارەبایان بۆ کراوە و داشکاندنی 50%ی نرخی غازییان بۆکراوە و هەر فەردەیەک ئاردیشیان بە 29 هەزار دینار پێدەدرێت، لە کاتێکدا نرخی فەردەیەک ئارد بە 34 هەزارە لە بازاڕدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیایی دەدەن لەوەی چاودێری جۆریەتی ئاردەکە دەکەن و بەرپرسیارییەتییەکەی هەڵدەگرن و هەنگاوەکەش لە پێناو قۆرغکردنی بازاڕە.

لەبارەی گرتنی ئیدریس مەسعودی نانەواوە رایگەیاند، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئازادکراوە و لەسەر پرسی ئازادی رادەڕبڕین نەبووە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

بابەتی دواتر

سودانی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share